پارتی لە یادی ڕاپەڕیندا: تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە، به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته دی

هەولێر-KDP.info- لە پەیامیدا بە بۆنەی ڕاپەڕینە مەزن و شکۆدارەکەوە، پارتی باوه‌ڕی وایه كه هه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددییه‌كان و هه‌م له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی مێژوویی، به هاوده‌نگیی نیشتمانی دێته دی.
هاوکات ڕایگەیاندووە، "ده‌بێ له‌م چركه ساته مێژووییه‌دا هه‌مووان له ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆ بینه‌وه و ئه‌وله‌ویاتمان یه‌ك بێ و، له ململانێی به‌رچاوته‌نگیی حزبایه‌تی و گرێی ده‌روونی و پاشكۆیه‌تی و گوێله‌مستی بۆ ئه‌م لاولا و میحوه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له فكری شومی ئه‌نارشیستی و فه‌وزه‌ویه‌ت و هه‌رزه‌یی سیاسی ده‌ستهه‌ڵگرین و له ئاست گه‌وره‌یی و چاره‌نووسسازیی قۆناغه‌كه‌دا بین.
دەقی په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
به بۆنه‌ی 27ـەمین ساڵوه‌گه‌ڕی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان:
به‌ر له (27)ساڵ، رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان دژ به زوڵم و سته‌م و ژێرده‌سته‌یی راپه‌ڕی و مێژوویه‌كی نوێیان له كاروانی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان تۆمار كرد. راپه‌ڕین درێژه‌پێده‌ری شۆڕش و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان بوو بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك و گه‌یشتن به ئازادی و به‌دیهێنانی مافه ڕه‌واكانی، بۆیه گه‌لی كوردستان توانی ئه‌و قۆناغه‌ش ببڕێ و بنه‌ماكانی دامه‌زراوه‌یی پێك‌بهێنێ كه خۆی له په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا بینییه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرینگی دیكه‌ی به ده‌ست هێنا له‌پێناو گه‌یشتن به دوارۆژێكی پرشنگدار و ئاسووده بۆ گه‌له‌كه‌مان.
راپه‌رینی ئاداری ساڵی 1991 له خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیی گه‌له‌كه‌مان سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، په‌یامی گه‌لێك بوو دژ به سیاسه‌تی چه‌وتی حكوومه‌ته یه‌كله‌دواییه‌كه‌كانی عێراق، كه مێژوویه‌كی پڕ شه‌رمه‌زاری بوو بۆیان له ئه‌نفالكردن و كیمیابارانكردن و جینۆساید، له‌و سونگه‌یه‌وه ویست و خواست و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان سه‌لماندی خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ له شانازییه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌ریایه‌ك قوربانی داوه و به‌رده‌وامیشه له‌و كاروانه سه‌رفرازه‌یدا.
ئه‌زموونی گه‌له‌كه‌مان له چوارچیوه‌ی سیسته‌می سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانیشی به‌خۆوه بینی و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به گرینگ و بایه‌خه‌وه له‌قه‌ڵه‌م درا.
ئێستاكه و دوای تێپه‌ڕبوونی 27ساڵ به‌سه‌ر راپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان، هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازمان له‌به‌رده‌مه، له هه‌ركات زیاتر ته‌حه‌ددی و هه‌ڕه‌شه و گێچه‌ڵ و پیلان رووبه‌رووی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆته‌وه و به جۆره‌ها شێواز ده‌یانه‌وێ ئیراده‌مان بشكێنن و، له‌م دوایین قۆناغه‌دا له خواسته ره‌واكه‌مان ساردمان كه‌نه‌وه. ئابڵوقه و سیاسه‌تی برسیكردن، نانه‌وه‌ی ته‌فره‌قه‌ی ناوخۆیی و تێكدانی ریزی هێزه سیاسییه‌كان، گێچه‌ڵ و شه‌ڕفرۆشتن به دامه‌زراوه سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان، قه‌یرانخوڵقێنی و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و ئاشتیی نێوخۆیی و ئۆقره‌یی سیاسی، له رواڵه‌ته‌كانی ئه‌و ته‌حه‌ددی و شه‌رانگێزییه‌ن كه ته‌نیا و ته‌نیا دژی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازی میلله‌ته‌كه‌مانه و بۆ رێگرییه له به‌دیهاتنی ئه‌و خواست و مافه ره‌وایانەمان.
پارتیمان باوه‌ڕی وایه كه هه‌م رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و هه‌م له‌ده‌ستنه‌دانی ده‌رفه‌تی مێژوویی، به هاوده‌نگیی نیشتمانی دێته دی. ده‌بێ له‌م چركه ساته مێژووییه‌دا هه‌مووان له ده‌وری یه‌ك ئامانج كۆ بینه‌وه و ئه‌وله‌ویاتمان یه‌ك بێ و، له ململانێی به‌رچاوته‌نگیی حزبایه‌تی و گرێی ده‌روونی و پاشكۆیه‌تی و گوێله‌مستی بۆ ئه‌م لاولا و میحوه‌ربه‌ندییه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها له فكری شومی ئه‌نارشیستی و فه‌وزه‌ویه‌ت و هه‌رزه‌یی سیاسی ده‌ستهه‌ڵگرین و له ئاست گه‌وره‌یی و چاره‌نووسسازیی قۆناغه‌كه‌دا بین.
له‌و بۆنه‌یه‌دا جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ئێستادا له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مه‌زنداین كه پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه ناهه‌مواره‌یه كه روبه‌ڕووی ئه‌زموونه‌كه‌مان بۆته‌وه. ئه‌و ئه‌ركه‌ش به هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌یی هێزه ره‌سه‌ن و به‌رپرسیاره‌كان دێته دی. حكوومه‌تێكی تۆكمه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی یه‌كده‌ست و په‌رله‌مانێك كه گه‌یاندنی میلله‌ت به ماف و ئامانجه مه‌زنەکانی به ئه‌ركی یه‌كه‌می خۆی بزانێ بۆ ئه‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه پێویستن، هاوكاتیش به‌خۆداچوونه‌وه و راستكردنه‌وه‌ی ناڕێكی و هه‌ڵه و كه‌موكورتییه‌كانی حوكمڕانیی خۆماڵی له رێی پرۆسه‌یه‌كی چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه، كه ببێته مایه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری و هێنانه‌دی عه‌داله‌ت و باڵاده‌ستییه‌كی زیاتری یاسا و خواستی گه‌ل، پێویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌رخستنی قۆناغه‌كه‌یه.
گه‌لی كوردستان گه‌لێكی دلێره و خاوه‌ن قوربانییه‌كی بێشوماره، له‌پێناو مانه‌وه‌ی و به‌دیهێنانی مافه‌كانی هه‌رگیز درێغی نه‌كردووه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌م و تیرۆر. هه‌روه‌ها له یادی بیست و حه‌وت ساڵه‌ی راپه‌ڕیندا دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه گه‌لێكی خاوه‌ن ئیراده و خۆڕاگره و هیچ هێزێك ناتوانێت چوكی پێدابدات، هاوكات ئاشتیخوازه و ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان راده‌كێشێ و كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئارامی و ئاسووده‌یی له‌و ناوچه‌یه‌دا.
دروود بۆ شه‌هیدانی ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ئاداری 1991، له شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو كه‌ركووكی دڵی كوردستان..
سڵاو و دروود بۆ شه‌هیدانی رزگاری و تێكڕای ئه‌و قاره‌مانانه‌ی گیانی خۆیان له‌پێناوی نیشتیمانه‌كه‌یاندا به‌خشی..
سڵاو بۆ پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانی كوردستان..
شكۆدار و سه‌رفراز بێ یادی راپه‌ڕین..
مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان




