پەرلەمانی عێراق دەستی بۆ بودجە برد

به‌غدا -KDP.info- جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق بكات 13 مادده‌ی له پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند كرد.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییەکەی عێراق له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجهوە كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مان پێش كۆبوونه‌وه‌كه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی خسته به‌رنامه‌ی كار و13 مادده‌یان لێ په‌سه‌ند كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكاریی كورد جێبه‌جێ بكرێت، ئێمه‌ش بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانمان كرد و به‌یاننامه‌یه‌كمان ده‌ركرد و تێیدا داوامان له لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و ئه‌و نادادپەروەرییە قبووڵ نه‌كه‌ن، چونكه شتێك نه‌ماوه به ناوی شه‌راكه‌ت و په‌نایان بۆ زۆرینه بردووه."
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتی: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كردی بێڕێزی بوو به‌رامبه‌ر به كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییەکە، كه بڕیاره ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌نجام بدرێت."
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كرده‌وه: "هه‌ڵوێستی دیكه‌شمان ده‌بێت كه ئه‌ویش پێویستی به ڕای لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كورد دوابڕیاری خۆی بدات و یه‌كیك له بژارده‌كان كشانه‌وه‌ی كورده له پرۆسه‌ی سیاسی."
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هۆی كشانه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مان، كه له‌به‌ر خاتری كورد نه‌بووه، نیسابی یاسایی تێكچوو، بۆیه بۆ ڕۆژی شه‌ممه دواخرا."
بڵند ئیبراهیم




