٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی ساڵیادی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوان پیرۆز دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتیی کوردستان ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆز دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:

 

بەڕێزان/ سكرتێروئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی لێژنەكانی راپەڕاندنی یەكێتی قوتابیانی كوردستان..

    بەبۆنەی (65)هەمین  ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیە تێكۆشەرەكەتان و رۆژی قوتابیانی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەوسەرجەم كادیر و ئەندامانی رێكخراوەكەتان و تێكڕای قوتابیانی كوردستان دەكەین،  هیوادارین هەموو كات لە كاروچالاكی و هەوڵ و كۆششەكانتان بەوپەڕی لێبووردەیی وبەرپرسانە بەردەوام بن و سەركەوتنی زیاتر بۆ توێژی کاریگەری قوتابیان بەدەست بێنن.

یەكێتیە نەبەزەكەتان، یەكێتی قوتابیانی كوردستان لە ماوەی تەمەنی پڕ شانازی خۆیدا كە لە قوتابخانەی كوردایەتی و پارتی ورێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر سەرچاوەی گرتووە، توانیویەتی بەبەرنامەو پلانی دەوڵەمەند و بەرهەمدار بەدرێژایی خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و بەپێی پێویستی قۆناغەکان، رۆڵی شیاووگرنگی خۆی بگێڕێ و بە چرای زانست و پێشكەوتن مێژوویەكی شكۆمەندانە بۆ خۆی و سەرجەم توێژی قوتابیانی کوردستان تۆمار بكات.

یەكێتی قوتابیانی كوردستان گەنجینەیەكی بایەخداری خەباتی گەلەكەمانە و بێشومار سەركردەوكادیری لێوەشاوەودڵسۆزی بۆ خزمەتی گەل و وڵات بەرهەم هێناوە، بۆ داهاتووش ئومێدی ئەو بەرپرسیاریەتیەن و هاوکات لەگەڵ بەردەوامیدان بە تێکۆشان لە بەدیهێنانی ئایندەیەكی رۆشن وگەشاوەتر بۆ سەرجەم قوتابیان.   

رۆڵی یەکێتیەکەتان و سەنگی ئێوەی قوتابیان زۆر گرنگ و چارەنووسازە بەتایبەتی لەو هەلومەرجەی ئەمڕۆماندا، بۆیە پێویستە تەواوی هەوڵ وكۆشش و بەرنامەكانتان لەپێناو بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن و بەهێزکردنی ئینتمای نەتەوەیی و نیشتمانی قوتابیان و پتەوكردن و بەهێزكردنی ئەو ئەزموونەو داكۆكیكردن لە دەسكەوتەكانمان و رەتدانی ئەو قۆناغە بێت بۆ داهاتوویەكی رۆشنتر.

لەو یادەدا وێڕای جەختکردنەوەمان لەسەر پشتیوانیکردنی پلان وكارو هەنگاوەکانی یەکێتیەکەتان لە بەدیهێنانی خواست و ویستی قوتابیان و گەیشت بە ئامانجەکان، خوازیارین وەکو هەمیشە پێشەنگ و سەری ڕمی پێشڤەچونەکان بن..

سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدە نەمرانەی لە رێگای سەروەری و سەرفرازی یەكێتیەكەتان و مافەرەواكانی گەلەكەمان گیانیان بەخشی..

سڵاو لە(65)ساڵەی دامەزراندن و خەباتی بەردەوام و بێسرەوتنی یەكێـتی قوتابیانی كوردستان..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

برووسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەبۆنەی (65) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان

 

بەڕێزان/ سكرتێروئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی دیموکراتی كوردستان..

 

    بەبۆنەی (65)هەمین  ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەكێتیە خەباتگێڕەكەتان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەوكادیروئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان دەكەین،  ئومێدەوارین هەمیشە لە كاروچالاكی و هەوڵ و كۆششەكانتان بەردەوام بن و سەركەوتنی زیاتر بۆ توێژی كۆڵنەدەروخوێنگەرمی لاوان بەدەست بێنن.

 

خەباتی نەپساوەی ئەو كاروانە سەركەشەی یەکێتیەکەتان مایەی شانازییە، كە توانیویەتی رێكخراوێكی كاریگەروگرنگ و كۆكەرەوەی هێزوتواناكانی سەرجەم لاوانی کوردستان بێت و پانتاییەكانی كاروچالاكییەكانی زیاتروچاكتر پەرەپێبدات و بە دەیان کەسایەتی و سەرکردە و سیاسەتمەداری لێهاتووش پێشکەش بە کۆڕی خەبات و تێکۆشان بکات، هەروەها شێلگێرانەش مكوڕ بێ لەسەر جێبەجێكردن وپیادەكردنی كارنامە و پلانەکانی لەسەر ئاستی كوردستان و ناوچەكەوجیهان.

بایەخ و گرنگی توێژی لاوان زۆر گرنگە وەك داینەمۆی داهێنان و گەشەسەندنی كۆمەڵگە، بۆیە پێویستە شانەبەشانی چین وتوێژەكانی دیكە وزە و تواناکانتان زیاتر بخەنەگەڕ و هەموو هەوڵ و کۆششەکانتان بۆ خزمەتی دۆزی رەوای گەلەكەمان و پاراستنی دەستکەوتەکان بێت، هەروەکو چۆن هەمیشە جێپەنجەتان بەرچاوبووە لە جۆشدان و هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لەپیناو بونیاتنانی داهاتوویەكی بەرهەمدار و كۆمەڵگەیەکی تەندروست.

 

بێگومان هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان زۆر هەستیاروچارەنووسسازە، ئەمەش لە هەموو لایەك دەخوازێت بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكەیان رابپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی لە گیانفیدایی و خەبات و تێكۆشان نەكەن...

 

جارێكی دیكە بەوبۆنەیەوە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئێوە و یەکێتیەکەتان دووپات دەكەینەوە، ئومێدەوارین هەردەم شورەی پۆڵاینی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و پێشەنگی گۆڕانکاری و پێشڤەچونەکان و بەدیهێنەری گشت ئامانجەكانی لاوانی کوردستان بن..

 

سڵاو لە (65 )ساڵ خەباتی نەپساوە و پڕبەخششی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

 


 

هەواڵی پەیوەندیدار