١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کەرەم: سبەینێ سوننەکانیش بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیارە سبەی، یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئێمە لە بایکۆت بەردەوامین و ڕێژەی یاساییی پەرلەمانتاران بۆ تێپەڕاندنی بودجە تەواو نابێت.

د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق درێژە بە کۆبوونەوەی حەفتەی ڕابردوو لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە بدات، بەڵام ئێمە وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیارمان داوە بەردەوامی بدەینە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەبارەی پەسەندکردنی بودجەوە، لەبەر ئەوەش، پێشبینی دەکەین ڕێژەی یاساییی پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەکەی بەیانی ئامادە نەبن و شکست بێنێ."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕوونی کردەوە: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی داواکاری سوننە و شیعەشی جێبەجێ نەکردووە، ئەوەیشی باس دەکرێت گوایە داواکاریی سوننە جێبەجێ کراوە دوورە لە ڕاستییەوە  و ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە."

د. عەرەفات کەرەم  گوتیشی: "بە بڕوای ئێمە بودجە ناخرێتە نێو کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی، تەنیا چەند پڕۆژەیەکی دیکە خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت، چونکە عێراق دەیویست بۆ ١٢ی شوبات بەر لە دەستپێکردنی کۆنگرەی کوێت بودجە پەسەند بکرێت، ئەوەش سەری نەگرت و شەرمەزارییە بۆ عێراق، کە نەیتوانی بودجە بەر لە کۆنگرەی کوێت پەسەند بکات."

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار