٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ڤاڵ موحسین دزەیی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

هەڤاڵی بەڕێز کاک موحسین دزەیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییی هاوژینی بەڕێزتان خاتوو (نەجیبە ئاغا ئەحمەد دزەیی).
بەناوی خۆمان و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتایمانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە کوردپەروەر و تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواکارین دواناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات..

انالله وانا الیه راجعون

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار