لەژێر چاودێرى بەرپرسى لقى 16 کۆمەک و هاوکارى بۆ کوردانى رۆژئاواى کوردستان کۆکرایەوە .

تایبەت بەkpd.info / لەژێر چاودێرى (دکتۆر ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى لقى 16 ى پارتى دیموکراتى کوردستان ، لەسەرجەم ناوەندەکانى پارتیمان لە دەوروبەرى شارى هەولێرو لەسنوورى لق هەڵمەتى کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ کوردانى رۆژئاواى کوردستان بەرێوە دەچێت .
لەچوار چێوەى کۆکردنەوەى ئەو کۆمەک و هاوکارییانەى بۆ کوردانى رۆژئاواى کوردستان کۆکراوەتەوە سەرجەم رێکخراوو لێژنە ناوچەکانى سنوورى لق بەهاوکارى رێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و مامۆستایانى ئاینى و خەڵکى دڵسۆزو کورد پەروەرى سنوورەکە هەڵسان بە کۆکردنەوەى بڕێکى زۆر لەخۆراک و سەرجەم کەل و پەل و پێداویستییەکان بۆ ئەو برا کوردانەى بە هۆى شەڕو کاولکارییەکانى رژێمى سوریا لەرۆژئاواى کوردستان ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووەو لەهەرێمى کوردستان نیشتەجێبوونە .
لەمبارەیەوە سەرجەم چین و توێژەکان لەسنوورى لقى 16 وێڕاى دەربڕینى هاوسۆزى و هاوخەمى خۆیان بۆ براکانیان لە رۆژئاواى کوردستان کۆکردنەوەى کۆمەک و هاوکارى بۆ کوردانى رۆژئاواى کوردستان یان بە ئەرکێکى نەتەوەیى و ئینسانى و ئەخلاقى دانا کە ئەمڕۆ لە باروگوزەرانێکى نالەباردا ژیان بەسەر دەبەن ، بۆیە پێویستە سەرجەم خەڵکى کوردستان بە ئەرکى نیشتمانى و نەتەوەییان هەڵسن و بەردەوامبن لە هاوکارى و کۆمەک کردنى خەڵکى رۆژئاواى کوردستان .
سەرجەم ئەو کەل و پەل و پێداویستییانەى کۆکراونەتەوە لە رێگاى تیمێکى تایبەتەوەو بەچادێرى لقى 16ى پارتى دیموکراتى کوردستان گەیەندرایە دەست کوردانى رۆژئاواى کوردستان لە سنوورى شارى دهۆک .

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


