جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌ردانی عێراق و کوردستان ده‌کات

هەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، جۆن جه‌ی سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولا کۆ ده‌بێته‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌که، ئاماژه ده‌کات که سولیڤان ئەمڕۆ سه‌ردانی به‌غدا و دواتریش سەردانی هه‌ولێر ده‌کا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولادا کۆ ده‌بێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌که، باس له هاوکاری و هاوبه‌شیی دوولایه‌نه ده‌کرێ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاری و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی عێراق له دوای شه‌ڕی داعش.




