٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی حاجی فازڵ ئاغای گەردی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی فازڵ ئاغای گەردی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی عەشیرەتی گەردی و دەڤەری هەولێر، تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر حاجی فازڵ ئاغای گەردی.
هاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە و سەرجەم دۆست و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و خزمانی گەردی و جێژنیکان دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
ان للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار