٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێخ محەمەد شێخ ئەحمەدی سۆڵە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شێخ ئەحمەدی سۆڵە

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵایەتی و ئاینی دەڤەری گەرمیان، دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی و کوردایەتی شێخی تەکیەی قادری سۆڵە، شێخ محەمەد شێخ ئەحمەدی سۆڵە.

هاوبەشی خەمتانین و پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و شێخانی سۆڵە دەکەین.

لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار