پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سەعدی محەمەد زاویتەیی دەکات

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سەعدی محەمەد زاویتەیی
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی دەڤەری بادینان، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان هه‌ڤاڵ(سەعدی محەمەد) ناسراو بە (سەعدی زاویتەیی).
هه‌ڤاڵ (سەعدی زاویتەیی) یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه دڵسۆز و به‌وه‌فایانه بوو، کە لەچەندین داستان و نەبەردی بەشداریکردووە له‌پێناو بەرگری لە سه‌ربه‌رزی و ئازادی نه‌ته‌وه‌كه‌یی و تا کۆتایی ژیانیشی هەر به پێشمه‌رگایه‌تی مایه‌وه.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی بنەماڵە سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گه‌وره داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ و رۆحی خوالێخۆشبوو هه‌ڤاڵی تێکۆشەر (سەعدی زاویتەیی) به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




