١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٤٧ کەس پاڵێوراوی پۆستی پارێزگاری مووسڵن

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە پارێزگای مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا ٤٧ کەس بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ خۆیان پاڵاوتووە.

(سەیدۆ چەتۆ)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان پارێزگار (نۆفەل عاگوب)ـی لەسەر کار لادا، دەرگای پاڵاوتن بۆ پارێزگارێکی نوێ کرایەوە و تا ئێستا  ٤٧ کەس خۆیان پاڵاوتوە بۆ ئەو پۆستە.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە پارێزگای مووسڵ ئاماژەیشی دا، تا ئێستا کەس نەبووەتە پارێزگار، چونکە بە هۆی ئەوەی پارێزگارە لەسەرکارلادراوەکە بە هۆی ئەوەی تانەی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەن گرتبوو، گەڕایەوە پۆستەکەی.

ئەنجوومەنی پارێزگایی مووسڵ لە کۆبوونەوەکەی لە ناحیەی ئەلقوش کردی، پارێزگاری مووسڵی لەسەر کار لادا، پارێزگار تۆمەتی گەندەڵی خرابووە پاڵ، بەڵام پارێزگار تانەی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەن گرت و بردییەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی، پاشان ئەنجوومەنی پارێزگا لە راگەیاندنێکدا داوا لە خەلکی مووسڵ کرد هەر کەسێک توانای هەیە و مەرجی پیویستی تێدان، دەتوانن بۆ پۆستی پارێزگار خۆیان بپاڵێون.

کـــاروان بــــاعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار