راگه‌یاندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان به مافی خه‌ڵك ده‌زانێ، له راگهیێندراێكدا هه‌ڵوێستی خۆی دژی هه‌ر ره‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكوومی و حزبییه‌كان ڕاده‌گه‌یێنێ، كه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌واو له جه‌وهه‌ر و مۆركی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی داماڵی و به خۆپیشاندانێكی چه‌كداریی خۆی وه‌ده‌رخست.
له‌و راگه‌یێندراوه‌یدا مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوكات جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ''پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه خه‌باتگێڕه‌كان كه قوربانییه‌كی بێ شومارمان له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان به‌خشیوه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستن و پێشخستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته پیرۆزه كه به‌های ئه‌و قوربانییه‌یه.''
ده‌قی راگه‌یاندراوێك له مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان
ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان به مافی خه‌ڵك ده‌زانین بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان كه ته‌واو له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت دێته‌وه و، له‌و كاته‌ش كه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگه پاكانه‌ی كه داوای چاككردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پارتیمان به په‌رۆشه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت مشوری ئه‌و خاڵه گرنگه بخوات، له هه‌مان كاتدا دژی هه‌ر ره‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكوومی و حزبیه‌كانه كه لێره‌دا كردار و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌واو له جه‌وهه‌ر و مۆركی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی داماڵی و به خۆپیشاندانێكی چه‌كداریی خۆی وه‌ده‌رخست. دیاریشه كه ئاژاوه‌گێڕان باره‌گاكانی پارتیمانیان له سه‌رووی ئارمانجه‌كانیان داناوه. لێره‌دا داوا له ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن له پاراستنی گیانی كه‌سانی نێو ئه‌و دامه‌زراوانه و نه‌یه‌ڵن رووداوه‌كان به ئاقاری ناشرینكردنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رن.
له‌مڕۆی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه قێزه‌ون و ناشارستانیانه بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كه‌ی ده‌كات. هێنانه‌دێی به‌شێكی زۆری خواست و داواكانی خه‌ڵك و تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ كه ویڕای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری له سه‌رووی لیستی ئه‌ركه‌كانی بێت.
ئێمه، وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان له لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه خه‌باتگێڕه‌كان كه قوربانییه‌كی بێ شومارمان له‌پێناو گه‌ل و نیشتمان به‌خشیوه، هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ پاراستن و پێشخستنی ئه‌م ده‌سكه‌وته پیرۆزه كه به‌های ئه‌و قوربانییه‌یه.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
19/12/2017




