ماکرۆن: مانگی شوبات شه‌ڕی دژ به داعش ته‌واو ده‌بێت

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند، نۆی کانوونی یه‌که‌م کۆتاییی شه‌ڕی داعش له عێراق ڕاگه‌یه‌نرا و له مانگی شوباتی داهاتوویشدا شه‌ڕه‌که به ته‌واویی له سووریا کۆتایی پێ دێت.
(ئیمانوێل ماکرۆن) سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی فرانس ٢ ڕایگه‌یاند، گفتوگۆی ئاشتی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌گرێته‌وه له نێویاندا (به‌شار ئه‌سه‌د)یش و له مانگی داهاتوویشدا کۆمه‌ڵێک ده‌ستپێشخه‌ری ده‌خاته ڕوو.
(ماکرۆن) ئه‌وه‌ی ڕوون نه‌کرده‌وه که ده‌ستپێشخه‌ری و پڕۆژه‌کانی ئه‌و چۆن ده‌به‌سترێنه‌وه به‌و گفتوگۆیانه‌ی ئاشتییه‌وه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
سه‌رۆککۆماری فه‌ره‌نسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، که فه‌ره‌نسا پشتیوانیی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نه‌کردووه که هه‌موو لایه‌کانی نه‌گرتووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده، فه‌ره‌نسا پشتوانی سه‌ره‌کیی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، به‌ڵام پێی باشه زیاتر دیتێکی واقعبینانه‌ی هه‌بێت بۆ کێشه‌ی سووریا.




