پارتی ساڵڕۆژی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆز دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی ٣٢ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاراستەی هاوسەرۆکان و ئەندامانی سەرکردایەتیی حزبی زەحمەتکێشان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ هاوسەرۆكان و ئەندامانی سەركردایەتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان:
بەبۆنەی (32)هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبە تێكۆشەرەكەتان(حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان) گەرمترین پیرۆزبایی خەبات و تێكۆشان لە ئێوەوسەرجەم ئەندام ولایەنگرانتان دەكەین،هیوای بەردەوام بوون و زیاتر پێشكەوتنتان بۆ دەخوازین لەپێناو سەرخستن و بەرەوپێشبردنی دۆزی رەوای گەلەكەمان و بەدیهێنانی گشت مافە رەواكانی.
ئێمە كاتێك ئەو یادە پیرۆز دەكەین و خەبات و فیداكاری و ئەو قوربانیانەی ئێوە بەهەند دەگرین، دوپاتیشی دەكەینەوە، كەواپێویست دەكات زیاتر سووربین لەسەر هاوخەباتی و یەكڕیزیی بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان و رەوشی سەقامگیریی هەرێم و دوورخستنەوەی مەترسی و هەڕەشەكان.
هیوادارین هەموو لایەك بە هەمان گیانی هاوپەیمانییەتی و بەرپرسیاریەتی مێژووییەوە درێژە بە خەبات و تێكۆشان بدەین و كاربكەین بۆ تەختكردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم ئەو هەلومەرجە نالەبارەی ئەمڕۆ لەئارادایەو هەرێمی كوردستان بگەیەنینە كەناری هەمیشەیی ئارام وئاسوودەیی و دەستەبەر كردنی ئایندەیەكی رۆشنتروگەشتر بۆ گەلەكەمان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
12/12/2017




