١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

شاندێکی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی لقی2 ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info / ئەمرۆ عەلى حسین بەرپرسى لقى2ى پارتی دیموکراتی کوردستان بەئامادەبوونى کارگێرانى لق پێشوازى کرد لە ستیڤن جى سەرۆکى تازەى بەشى سیاسى و ئابورى لە کونسلخانەى ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان و شاندێکى یاوەرى .
لە کۆبونەوەیەکدا دوایى گرنگیدان بەپەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا، پاشان ستیڤن جى خۆشحالى خۆى بەکارکردن لە هەرێمى کوردستان و هەموو ئەو پێشکەوتنە سیاسى وپرۆسەى دیموکراسى و بوارى ئابورى بووژاندنەوەو ئاوەدنکردنەوەى ناوچەکە دەربرى.

هەر لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەرەوشى عێراق و دواین پرسى سیاسى و کێشەو گرفتەکانى بەردەم دەستورو رێگا چارەى گونجاو بۆ هەموو قەیران و مەترسیەکانى سەر پرۆسەى دیموکراسى لە عێراقدا کرا، لە بەرامبەردا بەرپرسى لقى دوو ئاماژەى بە هەولەکانى هەرێم و سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان کرد لە پێناو بونیادنانەوەى عێراقى نوێ دیموکراسى دەستورى دوور لە دیکتاتۆریەت و تاکرەوى لە دەسەلات کە ئەمرۆ هیچ تاکێکى عێراق و هەرێمى کوردستان قبولى نیە دووبارە عێراق بەو ئاراستەیە دابروات.

شاندى ئەمریکا تەئکیدیان کردەوە ئەمرۆ ئەمریکا زۆر موهتەمە و لە نزیکەوە چاودیرى قەیرانەکانى عێراق بەگشتى و کێشەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و عێراق دەکات بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى ئاشتى و گفتوگۆ و لەیەک گەیشتن بگەنە ئەنجام و پرۆسەى دیموکراسى لە ناوچەکە جێگیربێت.

هاوکات پرسى چاوەروانکراوى هەلبژرادنى پارێزگاکان وچۆنیەتى هەماهەنگى و کارکردن لەم پرۆسەیەو هەلپەساردنى هەلبژاردنى پارێزگاى شارى کەرکوک لەلایەن حکومەتى عێراق گفتوگۆى لەسەر کرا، لە کۆتایدا لەلایەن خۆیەوە بەرپرسى لقى دوو دواى ستایشى هەلویست و کارەکانى ئەمریکا لە هەرێم، پاڵپشتى کارئاسانى بۆ بەرپرسى تازە لە بەڕێوەچونى کارەکانیان لە شارى هەولێر دەربڕى بۆ ئەوەى بتوانن زیاتر خزمەت پێشکەش بەکۆمەلگاى کوردستانى بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار