فه‌ره‌نسا و یۆنسکۆ به‌شداریی له پته‌وکردنی ئاشتی کۆمه‌ڵگەدا ده‌که‌ن
__2017_09_27_h19m33s57__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- له ڕێوره‌سمێکدا که (برۆنۆ ئه‌وبێرت) باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له عێراق و (لویس ئاکستوزن) به‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسکۆ له عێراق ئاماده‌بوون و کۆمسیۆنی میدیا و په‌یوه‌ندیی عێراق ڕێکی خستبوو، پرۆژه‌ی ده‌نگی ئاشتی ئیمزا کرا که ئامانج لێی پته‌وکردنی ئاشتی بۆ پێکه‌وه‌ژیانه له‌و ناوچانه‌ی عێراق که پێکهاته جیاوازه‌کانی تیادا ده‌ژین.
له وته‌یه‌کدا به‌ڕێوه‌به‌ری یۆنسکۆ له عێراق سوپاسی فه‌ره‌نسای کرد بۆ هاوکاریکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له شوێنی کێشه هه‌ستیاره‌کان ڕاپۆرتی میدیایی هاوسه‌نگ به هێزترین ئامرازه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی پته‌و و به‌هێز له‌و ناوچانه‌دا.
یۆنسکۆ له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ئاماژه به‌وه ده‌دات که ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌وڵ بۆ به‌هێزکردنی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی کاری میدیایی هاوسه‌نگه‌وه په‌یامی ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان پته‌و بکات. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات پرۆژه‌که ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه که پێکهاته‌ی جیاواز تیایاندا ده‌ژی وه‌ک که‌رکووک و مووسڵ و هه‌روه‌ها پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.




