١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەرپرسی CIA ئاشکرای کرد، چی بۆ قاسم سلێمانی نووسیوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی هەواڵگریی ئەمەریکا (مایک بۆمبیۆ)، دوێنێ شەممە ئاشکرای کرد، لەبارەی هەڵسوکەتی ئێرانەوە کە هەڕەشەکانی لە عێراق ڕوو لە زیادبوونن، نامەیەکی هۆشداریی بۆ (قاسم سلێمانی) و سەرکردەکانی ئێران ناردووە. 

(مایک بۆمبیۆ) ئەم لێدوانەی لە کۆڕبەندی (ڕیجان) دا کە ساڵانە بۆ پرسی بەرگری لە باشووری کالیفۆرنیا ساز دەدرێ. ئەو گوتی، نامەیەکی ناردووە بۆ گەورەفەرماندەیەکی ئێرانی، کە لە ئەگەری هێرشی ئەو هێزەی لەژێر فەرماندەیی ئەودایە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئۆباڵی لە ئەستۆی ئێراندایە.
بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا(سی ئای ئەی) نێوەرۆکی نامەکەی ئاشکرا دەکات، لەو نامەیەیدا کە بۆ گەورەفەرماندە سەربازییە ئێرانییەکە(قاسم سلێمانی)ـی ناردووە، "ئەوەی لە نامەکەدا باسمان کردووە ئەوەیە، بەرپرسارەتیی ئەگەری هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا، لە لایەن ئەو هێزانەی لەژێر فەرمانی ئێراندان، لە ئەستۆی ئێراندایە."
گوتیشی "دەمانەوێ ئەویش(سلێمانی) و سەرکردەکانی ئێران وەک ڕۆژی ڕوون لەوە تێبگەن."
بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا هاوکات ئاماژەی داوە بەوەی کە، (قاسم سلێمانی) ڕەتی کردووەتە نامەکە بکاتەوە و بیخوێنێتەوە.
(قاسم سلێمانی)ـی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پێشتر داوای لە سەرکردایەتیی ساسیی باشووری کوردستان کردبوو، هێزی پیشمەرگە لە کەرکووک بکشێننەوە، هەروەها بەرەوڕووی هێزەکانی حەشدی‌شەعبی و گرووپگەلی دیکەی شیعە و هێزە عێراقییەکان نەبنەوە کە بیانەوێ دەست بەسەر کەرکووک و ناوچە وردستانییەکانی دیکەدا بگرن، بەڵام داواکەی بە تووندی ڕەت کرایەوە و دواتر لە خیانەت"ـی چەند کەسێکی نێو هێزێکی سیاسیی کوردستانی، ڕێ بۆ هێرشی هێزی داگیرکەران خۆش کرا بچنە نێو کەرکووکەوە.
ئامادەییی (قاسم سلێمانی) و سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆیشی لە هێرش بۆ سەر خورماتوو و کەرکووک بە تایبەت، جەختکردنەوەیە لە نفوزی زۆر و فراوانی ئێران بەسەر سیاسەتی عێراقەوە.
لەوبارەوە بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا دەڵێ، "پێویستە چاو بە چەند حەفتەی ڕابردوودا بخشێندرێتەوە و، کە سەرباری ناوچەکانی دیکەی عێراق هەوڵی ئێران بۆ برەودان و زیادکردنی نفوزی لە (باکووری عێراق- هەرێمی کوردستان)، لەپێناو ئەوەدا کە وەک هێزی سەردەستە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراستدا دەرکەوێ، ڕوو لە زیادبوونە."

زریان زیاد

هەواڵی پەیوەندیدار