ناساندنی قودس به پایته‌ختی ئیسرایل له‌لایه‌ن ترامپه‌وه، وه‌ك بۆمبێك وایه

واشنتن-KDP.info- گه‌وره‌به‌رپرسێكی ئه‌مریكایی باوه‌ڕی وایه كه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(دۆناڵد ترامپ) له گوتاری چوارشه‌ممه‌ی دابێ، قودس وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل بناسێنێت و، به‌مه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا گۆڕانی قووڵی به‌سه‌ردا دێت.
بابه‌تێكی دیكه كه (ترامپ) ده‌یه‌وێ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه بیوروژێنێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكادا له‌باره‌یه‌وه به‌ڵێنی دابوو، جارێكی دیكه دواخستنی گوێزتنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ڕایبگه‌یێنێ. به‌گوته‌ی گه‌ره‌به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی و دوو سه‌رچاوه‌ی حكوومه‌ت، هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه نه‌دراوه.
فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌یانه‌وێ قودس پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی پاشه‌ڕۆژی ئه‌وان بێ و، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ددان به‌وه‌دا نه‌نێ كه ئیسرایل ته‌واوی ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر قودسدا هه‌بێ، چونكه ناوه‌ندی موسڵمان، یه‌هوود و مه‌سیحییه‌كانیشه.
ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌هه‌گبه‌یدایه، گۆڕانكاریی قووڵه له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا كه باوه‌ڕیان وابوو، پێویسته بابه‌تی قودس له چوارچێوه‌ی دانوستانی ئاشتیدا چاره‌نووسه‌كه‌ی یه‌كلا ببێته‌وه، به‌ره‌وڕووی به‌رهه‌ڵستكاریی ده‌سته‌ڵاتی فه‌له‌ستینی و تووڕه‌یی جیهانی عه‌ره‌ب به گشتی ببێته‌وه.
(نه‌بیل ئه‌بوڕدینه) گوته‌بێژ به ناوی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینه‌وه ده‌ڵێ، دداننانی ئه‌مه‌ریكا به‌وه‌ی كه قودس پایته‌ختی ئیسرایل بێ، به واتای له‌نێوبردنی پڕۆسه‌ی ئاشتی و پشێوی له ناوچه‌كه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا باڵی راستڕۆی ئیسرایلی له‌خۆی رازی ده‌كات، كه یارمه‌تیده‌ر بوو (دۆناڵد ترامپ) براوه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا بێ و حكوومه‌تی ئیسرایلی هاوپه‌یمانیشی دڵخۆش ده‌كات.
هێشتا ئه‌م پرسه به ته‌واوه‌تی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه گه‌وره‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، بڕیاری دداننان به قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرایل، هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه. گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانییش له كۆشكی سپی ده‌ڵێ، له‌وباره‌وه شتێكیان بۆ گوتن نییه.
یه‌كێك له ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، كه بڕیاره‌كانی (ترامپ) له‌باره‌ی قودسه‌وه یه‌كێك له هه‌ستیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی نێو ململانێی ئیسرایل و فه‌له‌ستینه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌و گفتوگۆ چڕه دێت كه به ئاماده‌بوونی خودی سه‌رۆك ئه‌نجام دراون.
ئیسرایل له جه‌نگی ساڵی ١٩٦٧ه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی قودسدا گرتووه، هه‌ڵبه‌ته له‌وكاته‌وه تا ئێستا ئه‌م به‌خۆوه‌لكاندنه‌ی، ددانپێدانانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
حكوومه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كان، داوایان له (ترامپ) كردووه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه نه‌گوێزێته‌وه بۆ قودس، چونكه ئه‌مه ده‌بێ به ددانپێدانانێك بۆ ئیسرایل كه مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ قودس وه‌ك پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رابگه‌یێنێ.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌رده‌ن بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاشای ئه‌رده‌ن (شاعه‌بدوڵڵا) هۆشداریی داوه له‌وه‌ی كه، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرایل بگوێزرێته‌وه، بێهیوابوون له پڕۆسه‌ی ئاشتی زیاد ده‌بێ و ده‌رفه‌تێكیش ده‌بێ بۆ تیرۆریستان.
زریان زیاد




