میسڕ خوێناوی‌ترین ڕۆژی به‌ڕێ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ٢٣٥ كوژران و ده‌یانیش بریندار بوون به هۆی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر نوێژخوێنانی مزگه‌وتێكی شاری سینا له میسڕ.
به‌گوێره‌ی دوازانیارییه‌كان، له هێرشه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا له میسڕ، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته ٢٣٥كه‌س و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
له نێو كوژراواندا سه‌ربازیش هه‌ن، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی میسڕ باسی ده‌كه‌ن، زۆرترین قوربانییه‌كان خه‌ڵكی سڤیلن.
هێرشه‌كه به ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك ده‌ستی پێ كردووه، دواتر ته‌قه له‌و خه‌ڵكه كراوه كه له نێو مزگه‌ته‌كه‌دا بوون و ویستوویانه ڕابكه‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كانی میسڕ به چڕی له سنووری پارێزگای سینا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ به گه‌ڕان به دووی تووندڕۆكاندا، بكه‌رانی ئه‌م كرده‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن كه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته سه‌ر به كام له گرووپه تیرۆریسته‌كانن، كه 'ئه‌نسار به‌یت ئه‌لموقه‌دده‌س' تووندڕۆترینیانه و سه‌ر به داعشه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا و به تایبه‌ت له پارێزگای سینا، كرده‌ی تیرۆریستی ڕوو له هه‌ڵكشانه و، له هه‌ندێ پارێزگای دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌درێ.
زریان زیاد




