فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران: ماكڕۆن گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانی (محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری) ده‌ڵێ، داوای سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی چالاكیی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییه‌وه، گوزارشته له‌وه‌ی (ماكڕۆن) گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه. ده‌شڵێ، چه‌كداماڵین له حزبوڵلای لوبنانی قه‌بووڵ ناكه‌ن.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سوپای پاسداران له ئاگربه‌ست له سووریادا ڕۆڵی كاریگه‌ری بینیوه و گوتیشی، بابه‌تی داماڵینی چه‌ك له حزبوڵڵای لوبنانی بۆ دانوستان له‌باره‌یه‌وه قه‌بووڵكراو نییه.
(جه‌عفه‌ری) هاوكات ڕه‌تی كرده‌وه هیچ دانوستانیك له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی سیستمی مووشه‌كی بالیستیی ئێرانه‌وه له‌ئارادا بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی ڕۆژاوایی داوای ده‌كه‌ن.
ئه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، داوای سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا(ئیمانوێل ماكڕۆن) ده‌رباره‌ی چالاكیی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی وڵاته‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و(ماكڕۆن) گه‌نجێكی كه‌مئه‌زموونه.
زریان زیاد




