حه‌ریری له‌به‌رده‌م لایه‌نگرانیدا: له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه

به‌یرووت-KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان(سه‌عه‌د حه‌ریری)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ههوادارید، له دهستلهكاركێشانهكهوهكهی پاشگه‌ز بووه‌وه و گوتی، كه هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ سووككردنی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسیی وڵاته‌كه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له به‌یرووت، به سه‌دان له‌و هه‌وادارانه‌ی كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی و به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی چووبوونه به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی، پێیڕاگه‌یاندن ''له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه و قۆناغه‌كه پێكه‌وه تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین.. پێكه‌وه ده‌مێنینه‌وه و ته‌واوكه‌ری یه‌كتریش ده‌بین.. تا ببین به هێڵی به‌رگری له لوبنان و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی و عه‌ره‌بایه‌تیی لوبنان.''
به‌رله‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ببینێ، (حه‌ریری) له ڕێوڕه‌سمی سه‌ربه‌خۆیی لوبناندا به‌شداری كرد. ئه‌و پاش له سێ حه‌فته له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له وڵاتی سعوودیاوه، له‌سه‌ر داوای (میشێل عۆن) سه‌رۆكی لوبنان، پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند.
زریان زیاد




