حەریری لە لوبنانە

بەیرووت-KDP.info- درەنگانی دوێنێ سێشەممە، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان (سەعد حەریری) گەڕایەوە وڵاتەکەی و یەکەم سەردانیشی چوونە سەر گۆڕی باوکی بوو و، ئەمڕۆیش بەشداریی کرد لە ئاهەنگی سەربەخۆیی وڵاتەکەی.
ئەم گەڕانەوەیەی (سەعد حەریری) پاش ئەوە دێ کە لە (٤ـی نۆڤەمبەر) سعوودیاوە پەیامی دەستلەکارکێشانەوەی خوێندەوە و، ئەمەش بوو بە هۆی هاتنەئارای قەیرانی سیاسیی لە لوبنان.
ئەم هەڵوێستەی (حەریری) ململانێکانی نێوان سعوودیا و ئێرانی قووڵتر کردەوە، کە ئەوەی دووەمیان بە هاوکار و پشتیوانیکاری حیزبوڵڵای لوبنانی ناوی دەرکردووە و هەرئەوەشە کە سعوودیا و وڵاتانی عەرەبی نیگەران کردووە.
دەستلەکارکێشانەوە و نەگەڕانەوەی (حەریری) هاوپەیمانی دێرینی سعوودیا بۆ وڵاتەکەی، وەک خۆی لە پەیامی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ڕایگەیاند، پێوەندی بەوەوە هەبووە کە، پیلانی تیرۆرکردنی هەبووە، هەورها حزبوڵڵا و ئێران دەتوەردانیان لە وڵاتەکەیدا کردووە و دەکەن.
وەک چاوەروانکراو بوو، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی لوبنان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشداریی کرد لە ئاهەنگی سەربەخۆییی وڵاتەکەی.
زریان زیاد




