١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چه‌كدارانی حەشد، هه‌ر داعشێك به‌ ده‌فته‌رێك دۆلار ئازاد دەکه‌ن

سەرچاوە: KDP.info

 

مووسڵ-KDP.info-  چاودێرێكی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسێكی ئاگادار له‌ ڕه‌وشی مووسڵ ده‌ڵێ، چەکدارانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ چەکدارانی داعش لە بەرامبەر بڕێک پارەدا ئازاد دەکەن.

(سەعید مەموزینی) چاودێری سیاسی ده‌ڵێ، دۆخی پارێزگای مووسڵ زۆر خراپە و تا ئێستا بەشێکی زۆری خەڵک نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بە ھۆی ئاوەداننەکردنەوەی ئەوشارە کە بە ھۆی شەڕی داعشەوە وێران بووە.

ئه‌و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی هه‌روه‌ها گوتی: ''لە ڕووی ئەمنییەوە دۆخی شارەکە زۆر خراپە و، شەوانە خەڵکی سڤیل دەکوژرێن و تەرمەکانیان فڕێ دەدرێن و کوشتن بووەتە دیاردە.''

(مەموزینی) كه‌ ڕۆژنامه‌نووس و چاودێرێیكی وردی دۆخی مووسڵه‌ زانیاریی دا ''ئێستا چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ پەیداکردنی پارە چەکدارانی داعش ئازاد دەکەن و ڕێگایان بۆ دەکەنەوە بۆ دەرەوە ڕا بکەن و بۆ ھەر چەکدارێکی داعش کە ئازاد دەکرێت دەفتەرێک دۆلار وەردەگرن.''

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار