سوننه داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات

هەولێر-KDP.info- كوتله و لایه‌نه عه‌ره‌بیه سوننه‌كانی عێراق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا، داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كه‌ن. به‌شێكی كه‌م له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و داوایه‌ی سوننه‌دان، به‌ڵام كورد تا ئێستا به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه.
(حه‌یده‌ر عه‌بادی)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین جار جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌غدا له كاتی دیاریكراوی خۆیدا (15ی ئایاری ساڵی دابێ) به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام (سه‌لیم جبووری)، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا گه‌ڕایه‌وه، داوای كرد هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت.
(نه‌دا عه‌نته‌ر) بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی (یه‌كشه‌مه) ئه‌نجومه‌ندا ئاماده بوو، ئاشكرای ده‌كات، كه پێكهاته‌ی سوننه و به‌شێكی كه‌م له شیعه‌كانیش، داوای دواخستنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
(نه‌دا مێرگه‌سووری) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''سوننه‌كان داوای دواخستنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و بیانووكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كانیان به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانیشیان بۆ شوێنه‌كانی دیكه ئاواره بوونه، بۆیه پێیان باشه تا ئه‌و كاته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كرێت.''
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه پڕۆژه‌یاساكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له به‌رنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌بێت، به‌ڵام (نه‌دا مێرگه‌سووری) پێی وایه ته‌نیا پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له به‌رنامه‌ی دانیشتنی سبه‌یدا ده‌بێت.
پرۆژه‌یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشتر چووه‌ته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ته‌نیا یه‌ك مادده‌ی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
بڕیارده‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نایشارێته‌وه كه ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا قسه‌یان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی پارێزگای كه‌ركووكەوە.
ساڵی 2005 دواهه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو و له‌و ساڵه به‌دواوه، هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك له‌و پارێزگایه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ناچێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستاش زیاترین ڕێژه‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به كورده، به‌ڵام كورد سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركووك به‌ڕێوه بچێت.
كاوه جه‌م




