به سیفه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران ماكڕۆن پێشوازی له حه‌ریری ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا (ئیمانوێل ماكڕۆن)، له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان (سه‌عد حه‌ریری)یه‌وه كه وا بڕیاره پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆشكی ئه‌لیزێ پێشوازی لێ بكات، گوتی، ''بانگهێشتی دۆستانه‌یه و بۆ گفتوگۆیه، پێشوازییه له سه‌رۆكی حكوومه‌تی وڵاتێكی دۆست.''
(حه‌یری) ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی گه‌یشته فه‌ڕه‌نسا و ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌یش له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه له كۆشكی ئه‌لیزێ، به سیفه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان پێشوازی لێ ده‌كرێ.
(ماكڕۆن) له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆتایی لووتكه‌ی ئه‌ورووپا كه له سوێد ساز درابوو، ڕوونی كرده‌وه، ''پێم وایه (حه‌ریری) كه له ڕیازه‌وه هاتووه، بیه‌وێ له چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند حه‌فته‌ی دابێ بگه‌رێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.''
(ماكڕۆن) ڕوونیشی كردووه ''پێشوازی له حه‌ریری به‌گوێره‌ی پڕۆتۆكۆڵی تایبه‌ت به سه‌رۆكوه‌زیران ده‌بێ، به‌ڵێ ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ستله‌كارێكشانه‌وه‌كه‌ی قه‌بووڵ ناكرێ تا نه‌گه‌ڕێته‌وه ولاته‌كه‌ی.''
له ٤ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له سعوودیاوه و كتوپڕ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێكیش ده‌بێ، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، (حه‌ریری) و خێزانه‌كه‌ی بۆ پاریس داوه‌ت كردبوو، كه مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌م سه‌ردان و گفتوگۆیه هانده‌ر بێ بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی لوبنان.
زریان زیاد




