لە کەرکووک ژمارەک شێخی عەشیرەتە عەرەبەکانی حەمرین سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دەکەن

تایبهت به kdp.info/ بەمەبەستی پشتگیری کردن لە هەڵوێست و دووپات کردنەوەی داواکانیان لە عێراقی نوێدا، ژمارەیەک لە شێخی عەشیرەتە عەرەبەکانی سنوری حەمرین لە شاری کەرکووک سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
بەپێی ڕاگەیانراوێک کە دەست kdp.info کەوتووە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری کەرکووک ئاماژەى بەوە کردووە کە ڕۆژی 31/12/2012 ژمارەک لە شێخی عەشیرەتە عەرەبەکانی سنوری "چیای حمرین و دوبز" سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شاری کەرکووک کرد وە و لەلایەن "سەڵاح دەلۆ" سەرۆکی ئەنجوومەن و هەڤاڵانی دیکەی ئەنجومەنەوە پێشوازیان لێکراوە، لەو دیدارەشدا شێخە عەرەبەکان سیاسەتی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان ڕەتکردەوە و پشگیریان لە هەڵوێستی جەنابی سەرۆک بارزانی کردوە .
ناوی ئەو شێخانەی کە ئامادە بوون
1_ شێخ جەمال عفر عبد العزیز
2_خلف عبد اللە ساڵح
3_جبار سلێمان جاسم
4_ئەحمد شجاع عەلی
5_ناجی محسین ئەحمەد
6_ ئەحمەد سەباح محمەد
7_عبد الرزاق زیاب
8_ خزیر نجم عمر
9_ عماد محمد عتیە
10_جەلال روکان زامن
کارزان هەورامى

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


