زاخارۆڤ: هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ پارێزگاری له داعش، ڕه‌وا نییه

مۆسكۆ-KDP.info- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، سه‌رسوڕمانی خۆی له له لێدوانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(جیمس ماتییش) نیشان دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه گوتوویه‌تی، یوئێن رازیی بووه له ئاماده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا(ماریا زاخارۆڤ) هه‌روه‌ها گوتی ''مۆسكۆ نیگه‌رانه له‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌یه‌وێ بوونی خۆی له سووریا به‌هێز و فراوانتر بكات.''
ئه‌و له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایشیگه‌یاند، ''لێدوانه‌كه‌ی (ماتییس)مان پێ سه‌یر بوو، كه به مێدیای ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه، بوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به ڕه‌زامه‌ندیی یوئێنه. ده‌مانه‌وێ له‌وه تێبگه‌ین، یان ئه‌م پرسیارانه بێوه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه: كام ڕێ پێدانه كه باسی ده‌كات؟ كێ ڕێیی پێداوه و كه‌ی؟ ئایا ده‌كۆمێنتێك هه‌یه له‌وباره‌وه؟''
(ماریا زاخارۆڤ) هه‌روه‌ها گوتی ''به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا ده‌سته‌یه توانای هه‌یه بڕیوار بدات له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هێز له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌باره‌ی سووریاوه ره‌زامه‌ندی به بوونی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌رنه‌بڕیوه.''
سپۆتنیك- زریان زیاد




