وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: حه‌ریری داوه‌تنامه‌ی چوونه فه‌ڕه‌نسای قه‌بووڵ كرد

ڕیاز-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا(ژان ئێف لۆدریان) ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه(سه‌عد حه‌ریری)، داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسای بۆ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی قه‌بووڵ كردووه.
(لۆدریان) به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، جێنشینی سعوودیا(محه‌ممه‌د بن سه‌لمان) ره‌زامه‌ندیی نیشان داوه به‌وه‌ی (حه‌ریری) و خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری بكرێ.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا وا وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه، ''به‌رنامه‌ی كاری (حه‌ریری) پێوه‌ندی به خۆیه‌وه‌یه‌تی.''
وایش بڕیاره، (لۆدریان) هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له ڕیاز، چاوی به (حه‌ریری) بكه‌وێ.
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا(ئیمانوێل ماكڕۆن)، دوێنێ چوارشه‌ممه، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ سعوودیا، داوای كردووه سه‌رۆكوه‌زیرانه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كه‌ی لوبنان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا بكه‌ن.
(ماكڕۆن) له كۆنفڕانسی یوئێن له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه كه له بۆن ساز درابوو، به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت ''پێوه‌ندیم به (محه‌ممه‌د بن سه‌لمان) و (حه‌ریری)یه‌وه كردووه، ڕێك كه‌وتین به‌وه‌ی (حه‌ریری) داوه‌ت بكه‌م و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بێت و چه‌ند ڕۆژێك له فه‌ڕه‌نسا بمێنێته‌وه''، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، ''سه‌ردانێكی چه‌ند ڕۆژه ده‌بێ، به‌ڵام بۆ پێشنیاز بۆ مانه‌وه و مافی په‌نابه‌رێتی نییه له فه‌ڕه‌نسا.''
له‌وه‌ته‌ی له ڕیاز ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه(٤ی نۆڤه‌مبه‌ر)، پرسیارگه‌لێك له‌باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوون یان ئازادیی (حه‌ریری) و هه‌روه‌ها ناچاركردنی به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، بابه‌تی گه‌رمی مێدیاكانی جیهانه. له‌م ماوه‌یه‌ی دواییشدا، له ولاتانی ئه‌ورووپاییه‌وه داوا كراوه كه پێویسته بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی لوبنان.
زریان زیاد




