ڕووسیا: ئاسمانی عێراق و ئێرانمان به‌کارهێناوه بۆ لێدانی داعش
__2017_09_24_h16m19s31__HK.jpg)
ڕووسیا-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، که شه‌ش موشه‌کی ستراتیژیی ڕووسی له جۆری ٣م٢٢ له ئامانجه‌کانی ڕێکخراوی داعش دراوه له سووریا و ئه‌و موشه‌کانه ئاسمانه‌کانی عێراق و ئێرانیان بڕیوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا که ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئه‌و موشه‌کانه له ئامانجه‌کانی داعش دراون له پارێزگای دێر ئه‌لزوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
وەارەتی بەرگریی ڕووسیا هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، "ئه‌و موشه‌کانه که ئاسمانه‌کانی عێراق و ئێرانیان بڕیووه له مۆڵگه و شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که و هه‌روه‌ها چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان دراون."
ده‌شڵێت "فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕووسیا که له بنکه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یمه‌مه‌وه هه‌ستاون، به سه‌رکه‌وتوویی ئامانجی موشه‌که‌کانیان دیاری کردووه."




