حه‌ریری له وه‌ڵامی میشێل عۆندا: ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌بینن

بیرووت-KDP.info- پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی لوبنان (میشێل عۆن) به ئاشكرا گه‌یشت به‌و باوه‌ڕه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانه دهستلهكاركێشاكهوهی وڵاته‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌شی، به هۆی دۆخی سعوودیاوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و له‌ژێر پشكنین و چاودێریدایه، (سه‌عد حه‌ریری) له تویكتێكیدا وه‌ڵامی دایه‌وه و ده‌ڵێت، ''ده‌گه‌ڕێمه‌وه و ده‌بینن.''
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكی لوبنان (میشێل عۆن) ڕایگه‌یاند، ''بێ پاساوه'' ئاماژه به‌وه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه ''ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگیراوه كه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤیێننایه.''
(عۆن) ئه‌م قسانه‌ی له‌به‌رده‌م شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی ڕاگه‌یاندنی ولاته‌كه‌یدا كرد و گوتیشی ''پاش ١٢ ڕۆژ، هیچ شتێك نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی (حه‌ریری) پاساو نادات''، ده‌شڵێ ''ده‌توانین بڵێین ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ڤیێننا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه.''
سه‌رۆكی لوبنان هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، هه‌ڵبه‌ت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه قه‌بووڵ ناكرێ، ''ده‌بێ (حه‌ریری) بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لوبنان، یان لێی په‌شیمان ببێته‌وه یانیش هۆكاره‌كانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی بخرێته به‌ر باسه‌وه.''
(عۆن) هاوكات، دڵنیایی دا به لوبنانییه‌كان، كه نه‌ترسن، له ڕووی ئابووری و ماددییه‌وه و هه‌روه‌ها له ڕووی ئه‌منییشه‌وه، وه‌ك (عۆن) گوتی، وڵات له ڕووی بازاڕی دراوه‌وه سه‌قامگیره و وه‌ك پێشتر كاره‌كانی به‌رێوه ده‌برێن، ''یه‌كێتیی نیشتیمانییش گه‌ره‌نتیی سه‌قامگیرییه''، ئه‌و گوتیشی ''ناتوانین چیی دی چاوه‌ڕێ بین و كات به‌فیڕۆ بده‌ین، ناكرێ كاروباری ده‌وڵه‌ت په‌كیان بكه‌وێ.''
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، (سه‌عد حه‌ریری) له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌یدا، گوتی كه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دابێ، كه چاودێران به ڕۆژانی چوارشه‌ممه(ئه‌مڕۆ) و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌یان دیاری كردبوو.
زریان زیاد




