بەرپرسى لقى2 نەخۆشخانەى تەوارى رۆژهەلاتى شارى هەولێر بەسەردەكاتەوه

هەولێرتایبهت به kdp.info/ بەبۆنەى چەژنى سەرى سالى تازە و بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشى تەندروستی و هاوکاری کردنى خەلکى نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکاندا، عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى پێشەوا سەردانى نەخۆشخانەى تەوارى رۆژهەلاتى لە شارى هەولێر کردو لەلایەن دکتۆر بەلێن بەرێوبەرى نەخۆشخانەو و پزیشک وکارمەندانى نەخۆشخانەکە پێشوازى کرا.
لە میانى بەسەرکردنەوەیەکدا بۆ نێو نەخۆشخانەکە کەتێدا (65 ) نەخۆش لە نێو نەخۆشخانەکەدابوون بەرپرسى لقى دوو دواى پێشکەش کردنى دیارى لق بەسەر نەخۆشەکان، لە نزیکەوە لە رەوشى تەندروستى و بارى گوزەرانى هەریەک لە نەخۆشەکانى پرسى و ئامادەى و هاوکارى بۆ چەند نەخۆشیک دەربرى کەپێویستیان بەنەشتەرگەرى وچارەسەرى خێرا هەبوو ، هاوکات بەرێزیان ئاماژەى بەهاوکارى زیاترى خزمەت گەیاندن بەرەوشى تەندروستى نەخۆش دووپات کردەوە ، هەروەها بەرپرسى لق ستایشى هەول ماندوبونى پزیشک و کارمەندانى هەموو نەخۆشخانەکان کرد کە توانیویانە لە ئاست ئەرکەکانیاندابن وخۆبەخشانە لە هەمووکاتەکاندا رۆلى خۆیان لەچارەسەرکردن وخزمەتکردنى پێویستى نەخۆشدا بینن، لەم رووەوە لە پێناو هەمەهەنگى و تەندروستى پاشترى هەولاتیان پالپشتى تەواوى بۆ نەخۆشخانەکە خستەروو..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


