١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەسەن جیھاد: داعش مەترسییەکی دیکە بۆ عێراق دروست دەکات

سەرچاوە: KDP.info


هەولێر-KDP.info- چاودێرێکی ئەمنی پێی وایە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراقدا چالاکیی زیاتر دەکات، هاوکات ھەموو چەکدارەکانی لە بەرەی حەویجە و تەلەعفەر بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، بەسەر ناوچەکانی دیکەی عێراقدا دابەش کردووە.

(حەسەن جیھاد)، چاودێری ئەمنی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ماوەیەکە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ھەندێ ناوچەی عێراق، دەستیان بە چالاکی و ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی عێراق کردووە، پێشبینی دەکرێت لە داهاتووشدا دووبارە چالاکییەکانی گرووپی داعش لە ھەندێ ناوچەی عێراق دەست پێ بکاتەوە.''

ناوبراو هۆکاری ئەو چالاکییانەش بۆ گۆڕینی پیلانی تیرۆریستان دەگێڕێتەوە، کە لە بەرگرییەوە بۆ شەڕی پارتیزانی و دەرفەتوەرگرتن لەو شوێنانەی بۆشاییی ئەمنیی ھەیە، گۆڕیوە، هەر بۆیەشە چالاکییان لە بواری پارتیزانی و تەقینەوە و کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا زیاتر دەبێت.

(جیهاد) گوتیشی: ''داعش ھەرگیز پیلانەکانی پێشوو دووبارە ناکاتەوە، چونکە داعش لە گرتنی زەوی زیانی گەورەی کرد، ئەگەر ئەوان بە شێوەی تیرۆریستی چالاکی بکەن، زیاتر چالاکییان دەبێت، لە بیر نەکەین، داعش شەڕی گەورەی لە مووسڵ بەرامبەر بە ھێزەکانی عێراق کرد، بەڵام بینیمان لە تەلەعفەر و عیازییە و حەویجە بەرگرییان نەبوو، پێم وایە ھەموو چەکدارەکانیان دابەش کردووە و زیاتر پەنا بۆ تەقینەوە دەبەن.''

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار