١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

حەشدی شەعبی لە زوممار دوو هاووڵاتیی عەرەبی سوننە دەكوژن

سەرچاوە: KDP.info


زوممار-KDP.info- گوتەبێژی هۆزە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە زوممار پاش ئەوەی دوو هاووڵاتیی عەرەبی سوننەیان‌ ڕفاندووە، كوشتوویانن.

(مەزاحم ئەحمەد ئەلحوێت)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: ''پاش دەستبەسەرداگرتنی ناوچەكانی دەشتی نەینەوا و زوممار و ڕەبیعە و ڕۆژئاوای دیجلە لە لایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقەوە، ئێستا لەو ناوچانە ژیانی خەڵكی زۆر ئەستەم بووە بە هۆی كارە خراپەكانی حەشدی شەعبییەوە، كە بەرانبەر خەڵكەكە دەیكەن، بە دیاریكراویش بەرانبەر كورد و عەرەبی سوننە بۆ نانەوەی فیتنەی مەزهەبی لە نێوان پێكهاتەكاندا.''

(ئەلحوێت) دەڵێت:  ''شەوی یەكشەممە سەعات 10 و نیو، لە لایەن سێ ئۆتۆمبێلی سەر بە حەشدی شەعبییەوە، دوو هاووڵاتیی بە ڕەگەز عەرەبی سوننەی عەشیرەتە عەرەبەكان ڕفێنراون لە گوندەکانی سموود و حەمرەت ئەلعەفین، كە سەر بە ناحیەی زوممارن و، دوای گەڕان لە لایەن خێزانەكانیانەوە، دوێنێ دووشەممە دۆزرانەوە، بەڵام هەردووكیان كوژراون و تەرمەکانیان لە نێوان گوندی سموود و كۆمەڵگەی با‌رزانكی فڕێ دراوە.''

(ئەلحوێت) گوتیشی: ''وەكو عەشیرەتە عەرەبەكان لە (عەبادی) دەپرسین ئەمەیە ئەو سەپاندنە یاساییەی كە بە هێز فەڕزی دەكەن و عەرەبی سوننە دەكەنە ئامانج؟ پێی دەڵێین،‌ لەو ناوچانەی كە هێزەكانی پێشمەرگە پارێزگاریی لێ دەكردن، نە ڕفاندن و نە دزی و نە تاڵان و نە كوشتن نەبوو، بەڵام بە هاتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمانە هەمووی دەستی پێ كردووە و بەمەیش كێشەی گەورە دروست دەبێت لەو ناوچانە، پێشتر لەوەتەی ساڵی 2003ـەوە، بە تایبەتیش لە دوای ئازادكرنەوەیان، هێزەكانی پێشمەرگە ئەو ناوچانە دەپارێزن و هیچ كێشەیەك و كوشتن و ڕفاندن و دزی و تاڵانكردن نەبووە.''

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار