سه‌رۆكی لوبنان ده‌ڵێ، دۆخی حه‌ریری له سعوودیا ناڕوونه

به‌یرووت-KDP.info- سه‌رۆكی لوبنان (میشێل عۆن)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه ڕاگه‌یێندراوه و له لایه‌ن خودی (سه‌عد حه‌ریری)یشه‌وه ڕاده‌گه‌یێنرێ، حه‌قیقه‌ت نیشان نادا، ئه‌مه‌ش به هۆی ناڕوونیی بارودۆخی ئه‌وه‌وه‌یه له‌وه‌ته‌ی حه‌فته‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه.
له 4ی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه(ڕۆژی دهستلهكارێشانهوهكهی) كه له سعوودیاوه و له تۆارێكی ده‌نگیدا بڵاو كرایه‌وه، نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه لوبنان.
له ڕاگه‌یێندراوێكدا نووسینگه‌ی (میشێل عۆن)دا هاتووه، هه‌ر هه‌ڵوێست و جووڵه‌یه‌كی (حه‌ریری) نیشانی ده‌دات، به‌ره‌نجامی دۆخێكی ناڕوون نائاساییه كه سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌ریری) له سعوودیا تێیدایه. له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێ باوه‌ڕ به‌وه بكرێ كه ده‌گوزه‌رێ.''
زریان زیاد




