مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن سه‌ره‌خۆشی له عەدنان یووسف ده‌كه‌ن

له دوو پرسه‌ی جیادا، مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌زگای ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوخه‌میی خۆیان به له‌ده‌ستدانی خوالێخۆشبوو (یووسف حوسێن) ڕاده‌گه‌یێنن كه ئه‌مه ده‌قه‌كانیه‌تی:
هه‌ڤاڵی بەڕێز عەدنان یووسف.
به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (یووسف حوسێن)مان پێگه‌یشت. به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌رێزتان و ته‌واوی خانه‌واده و کەسوکارتان ده‌كه‌ین و هاوبەشی خەمتانین.
له خوای گه‌وره داواكارین سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
هه‌ڤاڵ و هاوکاری بەڕێزمان عەدنان یووسف
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (یووسف حوسێن)ی باوکی به‌رێزتان.
هاوبەشی خەم و پەژارەتانین و پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان و ته‌واوی خانه‌واده و خزم و کەسوکارتان ده‌كه‌ین.
له خودای گه‌وره داواكارین سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انالله وانا الیه را‌جعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
10/11/2017




