تیله‌رسۆن هۆشداری دا، لوبنان نه‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی شه‌ڕ

واشنتن-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا(ڕیكس تیله‌رسۆن) هۆشداریی دا به وڵاتان و گرووپگه‌لێك، نه‌بادا لوبنان بكه‌ن به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و، گوتی كه وڵاته‌كه‌ی به هێزه‌وه پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی لوبنانه.
(ڕیكس تیله‌رسۆن) له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مرۆ هه‌ینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''هیچ هێزێكی بیانی و لایه‌ن و هێزێكی چه‌كدار له له‌بناندا جێی نابێته‌وه، جیا له هێزه چه‌كداره شه‌رعییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی لوبنان نه‌بێ.''
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پاش ئه‌وه دێ، كه سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و، هۆكاره‌كه‌شی بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی به پشتیوانی ئێران و، هه‌روه‌ها هه‌وڵی تیرۆركردنی وه‌سف كرد.
زریان زیاد




