فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە فەلاح حەسەن و لاوانی کوردستان دەکات

هەولێر-KDP.info- سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (فازڵ میرانی) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە (فەلاح حەسەن) دەکات بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان و پیرۆزباییش لە یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بە بۆنەی دووبارە ھەڵبژاردنەوەی وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیھان پیرۆزبایی لە ھەڤاڵ (فەلاح حەسەن) و هەڤاڵانی سکرتاریەتی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکەم، ھیواخوازم ھەمیشە لە ئاستی بەرپرسیارەتیدا بن و پێشەنگ و نمونە بن بۆ لاوانی کوردستان. گەنجی کورد نموونەی لێھاتوویی و بەرخودانە و ھەمیشە جێگەی فەخرمانن.
فازڵ میرانى
سكرتێری مەكتەبى سیاسى
پارتى دیموكراتى كوردستان




