دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسل کرایەوە

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بڵاوی کردووە، کە رۆژی یەکشەممەی دابێ کە دەکاتە (12-11-2017) تا (19-11-2017) دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری مووسڵ کراوەیە.
نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگایی مووسڵ له ئاگادارییەکی نووسراودا، کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ناردووە، تیایدا هاتووه، کە رۆژی یەکشەممەی دابێ کە دەکاتە(12-11-2017) تا (19-11-2017) دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگایی مووسڵ کراوەیە و هەر کەسێک ئەو مەرجانەی تێدا بێ كه ئهنجوومهن دیاری كردوون، دەتوانێت خۆی بپاڵێوێت.
لە نووسراوەکەدا کە ئیمزای سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگایی مووسڵ (بهشار کیکی) لەسەرە، رایگەیاندووە، بهربژێر دەتوانێت راستەوخۆ لە رێگەی ئەو ئەنجوومەنەوه خۆی بناسێنێت.
لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 1 تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی پارێزگایی مووسڵ لە ناحیەی ئەلقووش کۆ بوویەوە و بە زۆرینەی دەنگ کە 21 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن بوو، (نەوفەل حەمادی) لە پۆستی پارێزگای مووسڵ دوور خرایەوە ئەویش بەهۆی بەکارهێنانی خراپی دەستەڵات و تێوەگلانی لە دۆسیەی گەندەڵی.
کاروان باعەدری




