هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی: ئه‌و مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سعوودیا كرا، دروستكراوی ئێرانه

هه‌ولێر-KDP.info- هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی كه سعوودیا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و مووشه‌كه‌ی به سعوودیاوه نراوه و له لایه‌ن سیستمی به‌رگریی وڵاته‌كه‌وه تێكشكێندراوه، دراوستكراوی ئێرانه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و مووشه‌كه‌ی كه ئێستا 'حوسییه‌كان' هه‌یانه، پێشتر سوپای یه‌مه‌ن نه‌یبوه.
گوته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانه‌تییعه‌ره‌بییه‌وه عه‌قید ڕوكن(توركی ئه‌لمالكی)، له كۆفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ''ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی بالستی به ڕووی سعوودیا دوژمنكارانه‌یه''، هه‌روه‌ها گوتی ''ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان ده‌یكه‌ن به پشتیوانی ئێرانه''، جه‌ختیشی كرده‌وه ''میلیشیاكان چه‌كی ئێران بۆ به‌ئامانجگرتنی شاره‌كانی سعوودیا به‌كار دێنن.''
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ''هه‌رچیی چه‌ك هه‌یه داویه‌تی به كوده‌تاچییه‌كان''، گوتیشی ''ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی مووشه‌كه‌كان دروستكراوی ئێرانن كه به هۆیانه‌وه وڵاتی سعوودیا‌ی پێ بۆردوومان ده‌كه‌ن.''
عه‌قید ڕوكن(توركی ئه‌لمالكی) ڕوونی كرده‌وه، سوپای یه‌مه‌ن تا ساتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی نه‌بووه كه ئێستا حوسییه‌كان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و ده‌ڵێ، ''شاره‌زایانی سه‌ربازیی ئێران ئه‌و تێكنلۆژیایانه‌یان داوه به حوسییه‌كان تا مووشه‌كی پێ ئاراسته‌ی سعوودیا بكه‌ن.''
گوتشی ''به‌قاچاخبردنی مووشه‌كه‌كان تا بگاته ده‌ستی حوسییه‌كان، به شێوه‌ی پارچه بووه و له یه‌مه‌ن كۆ كراونه‌ته‌وه و به‌ستراونه‌ته‌وه''، زیاتری گوت ''ئێران كه‌شتیی بازرگانی بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ حوسییه‌كان به كار ده‌هێنێت.''
زریان زیاد - ئاژانسه‌كان




