سعوودیا، سه‌رمایه‌ی شازاده و وه‌زیره‌كانی له بانكه‌كان بلۆك كرد

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی سعوودیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گوێزتنه‌وه‌ی كۆی مڵك و ماڵی ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون، بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕاگه‌یاند.
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، ده‌سته‌ڵاتدارانی سعوودیا،11شازاده و 4وه‌زیری ئێستا و ده‌یان وه‌زیری پێشووتری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، كه ئه‌مه به یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ژێردرێ له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه و ده‌ستبه‌سه‌ركردن و بلۆككردنی مڵك و سامانی ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون، ڕێك پاش چێند سه‌عاتێك بوو له سپاردنی هه‌ڵمه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه (شاسه‌لمان) شای سعوودیا به جێنشینه‌كه‌ی (شازاده محه‌ممه‌د بن سه‌لمان).
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی پاشای سعوودیا، پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پاش ئه‌وه دێ كه ''هه‌ندێك له ئه‌وانه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان له‌و وڵاته‌دا نییه و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان خستبووه سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتییه‌وه، ده‌ستدرێژییان كردبووه سه‌ر سامانی گشتی''، هه‌روه‌ها هه‌وڵیان داوه به نادیته‌گرتنی مۆراڵ و هه‌ستی نیشتیمانییان، ئه‌م كاره‌یان په‌رده‌پۆش بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، لیژنه‌كه ده‌سته‌ڵاتی ته‌واوی پێ دراوه كه، لێپێچینه‌وه‌ی ته‌واو بكات له سه‌رپێچی و تاوانی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه پێوه‌ندییان به بابه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێ ڕێگه‌ی گه‌شتیان لێ بگرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ده‌ستگیریان بكات و، ڕێ له گوێزتنه‌وه‌ی سامانه‌كه‌شیان بگرێ، جا ئه‌وانه هه‌ركه‌س و هه‌ركێ بن.
شیاوی گوتنه، (شازاده وه‌لید بن ته‌لال) كه ملیاردێری سعوودیایه، له لیستی گه‌نده‌ڵه‌كانی به‌ره‌ووی لێپێچینه‌وه ده‌بنه‌وه، ناوی هاتووه.
زریان زیاد




