بۆ‌گدانۆڤ: له‌گه‌ڵ كۆی لایه‌نه‌كان له پێوه‌ندیداین، به كوردیشه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا(میخایل بۆ‌گدانۆڤ) ڕایگه‌یاند، ئه‌و لسیته‌ی ناوی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی تێدایه دانه‌خراوه و، ڕووسیا له‌گه‌ڵ كۆی لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ی دایه‌لۆگی نیشتیمانیی سووریا، له پێوه‌ندیدایه به كوردیشه‌وه.
(میخایل بۆ‌گدانۆڤ) له شاری قازان وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و گوتی، ده‌خوازن هه‌مووان تێیدا به‌شدار ببن، ''ئه‌وانه‌ی كه چاره‌نووسی وڵاته‌كه و یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ریی سووریایان بۆ گرینگه، كۆی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و پێكهاته‌كانی سووریا.''
له‌باره‌ی به‌شداریی كوردیشه‌وه له‌و كۆنگره‌یه‌دا، گوتی ''مۆسكۆ له‌گه‌ڵ هه‌مووان له پێوه‌ندیدایه، له كاركردنیشمان به‌رده‌وام ده‌بین.''
زریان زیاد




