١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یونسکۆ: لە دە ساڵی ڕابردوودا ٩٣٠ ڕۆژنامەنووس کوژراون

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژرانی ڕۆژنامەنووسانی لە سەرتاسەری جیهان لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا بڵاو کردەوە.

لە شاری بۆنی ئەڵمانیا، ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوەیەکگرتووەکان (یونسکۆ) ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٦، نۆسەد و سیی ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهان کوژراون و سەدانی دیکش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکەی یونسکۆ، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا ١٠٢ ڕۆژنامەنووس گیانی خۆیان لە دەست داوە کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٩٤ کەسیان ڕۆژنامەنووسی خۆجێیی بوون.
ئەو رێکخراوەی سەر بە یوئێن لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئەفغانستان، مەکسیک، یەمەن، عێراق و سووریای لە ڕیزی پیشەوەی ئەو وڵاتانە دانا کە مەترسییان هەبووە بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنووسان و زۆرترین ڕۆژنامەنووسیان تێدا کوژراوە.

پێدەچێ، (ئەرکان شەریف) کە وێنەگری دەزگای سەتەلایتی کوردستان بوو لە داقووق، کە حەشدی‌شەعبی بە چەقۆ لێیان داوە و شەھیدیان کردووە، دواڕۆژنامەنووس بووبێ لەو لیستەی یونسکۆدا بووبێتە قوربانی.

هەواڵی پەیوەندیدار