ئێران سنووره‌كانی به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌گوته‌ی سه‌رۆكئه‌ركانی هێزهچهكدارهكانی ئێران(محه‌ممه‌د باقری)، له چه‌ند ڕۆژی دابێ، ولاته‌كه‌ی(ئێران) سنووره‌كانی به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه كه به هۆی پڕۆسه‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر داوای به‌غدا دایخستبوون.
پاش ئنجامدانی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان، (عه‌بادی)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دابوو كه سنووره‌كان به ڕووی هه‌رێمی وكردستان دابخرێن و، كۆماری ئیسلامیی ئێران كه نفوزی زۆر له عێراقدا هه‌یه، هه‌ر زوو به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه چوو و ده‌روازه‌كانی داخستن.
ئێران چونكه خۆیشی گرفتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه، به‌ر له ئه‌نجامدانی ڕاپرسییه‌كه‌ی باشووری كوردستانیش، دژایه‌تیی راسته‌وخۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان راگه‌یاند و، به هۆكارێك بۆ هاندانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی وه‌سف ده‌كرد.
ئاژانسی هه‌واڵی 'ئهلتهلهبه'ی ئێران له‌سه‌ر زاری (محه‌ممه‌د باقری) بڵاوی كردووه‌ته‌وه ''سنوورههكان به ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كرێنه‌وه.''
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ، سنووری باشماخی كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كه ئه‌گه‌ر بێت‌و باشووری كوردستان پلانی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته سه‌ر، (باقری) گوتووشیه‌تی ''عێراق ده‌بێ به گۆمی خوێن و وڵاتانی دراوسێیشی لێی زیانبار ده‌بن.''
زریان زیاد




