پارتی داوا دهكات، هێرشكارانی سهر كۆمیهتی یهكێتی له زاخۆ دهستگیر بكرێن

ههولێر-KDP.info- لهپاش ڕووداوی هێرشكردنه سهر بارهگای كۆمیتهی یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان له زاخۆ، پارتی له ڕوونكردنهوهیهكدا رایهدهگهیێنێ، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن.
دهقی روونکردنەوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
بەداخەوە ئەمشەو 29ـ 10ـ 2017، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە زاخۆ.
ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
29ی10ی 2017




