فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: پاش داعش، به‌ره‌وڕووی نفوزی ئێران ده‌بینه‌وه له ناوچه‌كه‌دا

هه‌ولێر-KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ڵێ، پێویسته پاش له‌نێوبردنی یه‌كجاره‌كیی داعش‌یش، هێزه‌كانیان له سووریا عێراق بمێننه‌وه.
وه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵ(پۆل فۆنك) جه‌ختی كرده‌وه‌ته‌وه، پێویستیی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق و سووریا، بۆ له ڕه‌گده‌رهێنانی شوێنكه‌وتووانی داعش و، به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و سنووردانان بۆ نفوزه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه سكای نیوز له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ(پۆل فۆنك) هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، له‌سه‌ر هێزه‌كانیان پێویسته خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر خاكی ئه‌و دوو وڵاته بۆ اموه‌یه‌كی دورودرێژ و، ئامانجی دیكه‌ی ئه‌و مانه‌وه‌یه‌شیان هاوكاری و مه‌شقكردنه به هێزه نێوخۆییه‌كانی ئه‌و ولاتانه.
زریان زیاد




