كه‌ته‌لۆنیا، دواده‌وڵه‌تی دنیا

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند و بۆ به ده ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن سه‌ره‌وه‌ری.
ڕێك پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا (كارلۆس بیگدیمۆنت) بوو، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی بارسیلۆنا و خۆشیی خۆیانیان بۆ ئه‌و ڕۆژه مێژووییه ده‌ربڕی.
له‌و ساته مێژووییه‌دا، نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی دا و سیتسمه‌كه‌ی كۆماری ده‌بێ و، له‌گه‌ڵ ئیسپانیا كه لێی جیابووه‌وه، ده‌بن به دراوسێ.
سه‌ره‌تای ده‌نگدانه‌كه كه به نهێنی بوو به ده‌نگی به‌ڵێی 70 په‌رله‌مانتار له كۆی 150 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێ كرد، ده‌نگدان بۆ پێكهێنانی كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ری(ده‌وڵه‌تی یاسا) و دیموكراتی بوو بۆ كه‌ته‌لۆنیا.
70 په‌رله‌مانتار ده‌نگیان به‌و بڕیاره دا و 10یش پێی رازی نه‌بوون و، دووانیش ده‌نگیان نه‌دا.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان دای، داوا له حكوومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات دانوستان له ده‌ره‌وه ده‌ست پێ بكات تا پشتوانی و ددانپێدانانی ده‌وله‌تان به‌ده‌ست بێنێ، كه هێشتا هیچ وڵاتێك ددانی به ئه‌نجامی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی دانه‌ناوه.
زریان زیاد




