واشنتن: حوكمی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ڕوو له كۆتاییه

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا(ڕیك تیله‌رسن)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ئاماژه به‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی چۆن جێبه‌جێ بكرێ، گوتی كه حوكمی بنه‌ماڵه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) له سووریا له‌سه‌روبه‌ری كۆتاییه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی له ژنێف له‌گه‌ڵ نێرده‌ی یوئێن بۆ دۆخی سووریا(ستاففان دیمستوورا)، (ڕیك تیله‌رسن) پابه‌ندیی واشنتن به پڕۆسه‌ی ئاشتی ژنێف پێوه‌ت به سووریا دووپات كرده‌وه و بۆ ڕۆژنامه‌نووسان جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سووریایێكی یه‌كگرتووی ده‌وێ بێئه‌وه‌ی (ئه‌سه‌د) له حكوومه‌ته‌كه‌یدا ڕۆڵی هه‌بێ.
له ساڵی 2011ه‌وه دووچاری شه‌ڕ و پێكدادانی نێوخۆیی سه‌ربازیی بووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تائێستا زیاتر له 300هه‌زار كه‌س كوژراون و ملیۆنانیش ئاواره بوون، به هۆی ڕێككه‌وتنی ڕووسیا-توركیایشه‌وه له مانگی رابردوودا شه‌ڕ له‌و وڵاته‌دا كه‌مێك هێور بووه‌ته‌وه.
ئم هێوربوونه‌وه‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داعش زۆرینه‌ی خاكی سووریا كه پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، له‌شه‌ری سوپای سووریا به پشتیوانیی ڕووسیا و ئێران له ده‌ست داوه؛ هه‌روه‌ها سوپای سووریای دیموكراتیش كه هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانیی ده‌كات، داعشی له ناوچه‌گه‌لێك وه‌ده‌ر ناوه.
زریان زیاد




