وێنه‌ی خومه‌ینی و خامنه‌یی له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا

هه‌ولێر-KDP.info- له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا، وێنه‌ی ئیمام خومه‌ینی و عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌كان پێكه‌وه هه‌ڵواسراون.
له وێنه‌كه‌دا (هادی عامری) ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در و سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێدا ده‌ركه‌وتووه، له ژووری فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له به‌غدا، وێنه‌ی مه‌رجه‌ع و رێبه‌ره‌كانی ئێران و عێراق پێكه‌وه هه‌ڵواسراون.
پێرێ یه‌كشه‌ممه، له ریازی پایته‌ختی سعوودیاوه، (ریكس تیلرسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی: "پێویسته گرووپه چه‌كداره‌كانی ئێران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه" و ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی توندی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به توندی دژی ئه‌مریكا وه‌ستانه‌وه و داوایان ده‌كرد داوای لێبوردن بكات و هیزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.




