پارتی سەرەخۆشی خانەوادەی شەکیب عەقراوی دەکات

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو شەکیب عەقراوی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی سەرکردە و هەڤاڵی تێکۆشەر ( شەکیب عەقراوی) ئەندامی لیژنەی مەرکەزی و بەرپرسی دەزگای پاراستن لە سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەلولدا، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادەوكەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین خوای گەورە سەبروئارامی ودڵنەوایی بە ئێوەو هەموو لایەك ببەخشێ.
خوالێخۆشبوو خەباتکارێکی دیار بوو، جێپەنجە و هەوڵ و خەبات و كۆششەكانی لەپێناو گەلەکەمان مایەی رێزو پێزانین و لەیاد نەکراوە.
جارێكی دیكە سەرەخۆشی لە ئێوەوبنەماڵە و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و داواكارین لە خوای گەورە گیانی هەڤاڵی کۆچکردومان بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆیی و بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.
انالله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24/10/2017




