ئیتاڵیا به‌شداری له سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی عێراقدا ده‌کات

هەولێر-KDP.info- حکوومه‌تی ئیتاڵیا بڕی ٢٠٧ ملیۆن دۆلاری به‌خشیووه تا به هۆی ئاژانسی یوئێن.دی.پیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه له سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا به‌کار بهێنرێت، که ئاواره‌کان ڕووی تێده‌که‌نه‌وه دوای شه‌ڕ.
به‌پێی بەیاننامەیەکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئەو بواره گرینگانه‌ی که ده‌بێ ئه‌و هاوکارییانه‌ی لێ خه‌رج بکرێ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراق و حکوومه‌ته خۆجێیه‌کانه‌وه دیاری کراون، بۆ ده‌ستبه‌جێ چاککردنه‌وه‌ی ژێرخان و دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی بچووک و تواناسازیی ده‌زگا حکوومییه‌کان و به‌شداریکردنی مه‌ده‌نییه‌کان و دامه‌زراندنی خه‌ڵک به گرێبه‌ستی کاتییه.
ڕێکخه‌ری کاروباری مرۆییی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لە عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌م هاوکارییه زۆر گرینگه، چونکه له ئێستادا ٢٠٢ ملیۆن که‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و پێداویستیی زۆریان هه‌یه.




